پرسیارە دووبارەکان
وەڵامی کۆمەڵێک لە پرسیاری کڕیاران کە بەردەوام دەکرێت
لە خوارەوە وەڵامی کۆمەڵێک لە پرسیاری زۆر کراوی کڕیاران دراوەتەوە ئەگەر هەر پرسیارێکت هەیە و وەڵامەکەی تێدا نیە ئەوا پەیوەندیمان پێوە بکە و وەڵام وەربگرە
هۆست و دۆمەین چیە ؟
هۆست کەبەکوردیی پێی دەوترێت خانەخوێ بریتییە لە: خانەخوێنکردنی ناوەڕۆکی ماڵپەر
لەسەر ڕاژەکار، پاوانە تایبەتییەکانیشی دەبەسترێتەوە بە ژمارەی ئایپیی تایبەت
بە ڕاژەکارەکەوە.
بەکورتیی، ناوی دۆمەین، ناوی ئەو ماڵپەرەیە کە تۆ دەینووسی، ئەوەی دەشیبینیت
لەسەر ماڵپەرەکە، هەمووی لەسەر ڕاژەکارێک خانەخوێ/هۆست کراوە.
*مەکۆکانی وێبچن
کام پاکێجی هۆست گونجاوە بۆم ؟
لە ڕاژەکار چەندین پاکێجی جیاواز بەردەستە بۆ خزمەتگوزاری ئێوە ئەگەر پڕۆژەکەتان لە سەرەتا دایە دەتوانن یەکێک لە پاکێجەکانی سەرەتا هەڵبژێرن ئەگەر پڕۆژەکەتان پڕۆژەیەکی گەورەیە و کاری گەورەی بۆ دەکرێت پێویستە پاکێجی سێیەم یان بیر لە کڕینی ڕاژەکاری بچووک بکەنەوە.
چۆن پارە بدەم بۆ خزمەتگوزاریەکەم ؟
چەندین ڕیگا بەردەستە بۆ پارەدانی خزمەتگوزاریەکانت لە ڕاژەکار ڕێگاکانی ئۆنڵاین وەک فاستپەی-پەیپاڵ-کارتی بانکی-کارتی مۆبایل و بیتکۆین هەروەها ڕێگا ئۆفڵاینەکانی وەک گواستنەوەی بانکی و حەواڵە و دەستی لە ئۆفیسەکانمان
پۆستی ئەلیکترۆنی بازرگانی چیە ؟
پۆستی ئەلیکترۆنی بازرگانی یان ئیمەیڵی بازرگانی ئیمەیڵێکی تایبەتە بۆخۆت یان بە بزنسەکەت کە تایبەتە بە خۆت و تەواو پارێزراوە بۆ نموونە پێویست نیە تۆ Rajekar@gmail.com بەکاربێنیت دەتوانیت Paywandi@Rajekar.com بەکاربێنیت و ئەوە جۆرێکە لە ئیمەیڵی بازرگانی ئێمە لە ڕاژەکار باشترین و پارێزراوترین جۆرتان بۆ دابین دەکەین بە نرخێکی زۆر گونجاو.
پرسیاری زیاتر و وەڵامی زیاتر
ئێوە کاری دیزاین دەکەن ؟
بێگومان ئێمە وەک ڕاژەکار چەندین کاری دیزاینی جیاواز دەکەین وەک دیزاینی وێب سایت و دیزاین کردنی وێنە و پۆستەری ڕێکلام و ڵۆگۆ و هەروەها دروست کردنی گشت جۆرەکانی دیزاین و ڕێکلام
ئێوە کاری بەڕیوەبەردنی بزنسەکان دەکەن ؟
ئێمە وەک ڕاژەکار ئەرکی بەڕیوەبەردنی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و شوێنە بازرگانیەکانی ئێوە دەگرینە ئەستۆ بە ستافێکی کارامەی خاوەن ئەزموون
ئێوە کاری پارێزگاری تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەکەن ؟
ئێمە لە ڕیگای ستافە شارەزاکانمان دەتوانین هەژمار و پڕۆژەکانی ئێوە بپارێزین و خاڵە لاوازەکان دیاری بکەین و چارەسەریان بکەین
ئێوە خولتان هەیە ؟
لە ڕیگای ئەکادیمایی ئۆنڵاینی ڕاژەکارەوە چەندین خولی جیاواز دابین دەکەین و لە بواری ئایتی و تەکنەلۆژیا هەروەها مامۆستای تایبەتمان هەیە بۆ خولی تایبەت بۆ ئێوە ئەگەر خوازیار بن
ئێوە کاری چی دەکەن بۆ تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ؟
ئێمە کاری پاراستنی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و گەڕاندنەوە و بەهێزکردنی هەژمارەکانتان دەکەین لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و هەروەها ڕێکلام (سپۆنسەر) و ماڕکیتینگ دەکەین بۆ بزنسەکانتان
گەرەنتی چیتان هەیە ؟
کارەکانمان سەرجەمیان بە گەرەنتی کارکردن و بێکێشەیی و گەڕاندنەوەی پارەیە بۆ ئەوەی دڵنیابن هەڵبژاردنەکەتان دروستە و شوێنێکی دروستان هەڵبژاردووە.