تایبەتمەندی
پاراستنی تایبەتمەندی کڕیاران ئەرکی لە پێشینەی ئێمەیە
تایبەتمەندیەکان
دواین نوێکردنەوە لە ١-٩-٢٠٢٠
کورتەیەک
بە بەکارهێنانی ڕاژەکار ئێوە چەند زانیاریەکتان دەکەوێتە ناو تۆڕەکەمانەوە ئێمە وەک ڕاژەکار زانیاریەکان بەکاردێنین بۆ باشترکردنی تۆڕەکە و پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری زیاتر و باشتر بە ئێوە
لەگەڵ ئەوەشدا یارمەتی ئێمە دەدات تێبگەین لە کڕیارانمان وەک شوێنی نیشتەجێبوون و ئامێرەکانی بەکاری ئەهێنن و بە مەبەستی باشترکردنی خزمەتگوزاریەکانمان
پاراستنی تایبەتمەندیەکانت
ڕاژەکار بە هیچ شێوەیەک مامەڵە و بازرگانی بە زانیاریەکانی ئێوەوە ناکات و هیچ کەسێک دەستیان پێناگات
ڕاژەکار هیچ کاتێک مافی بڵاوکردنەوەی زانیاریەکانی ئێوەی نیە بەشێوەیەکی ئاسایی جگە لە سەرپێچی کردن لە یاساکانی بەکارهێنان و پێدانی زانیاری بەلایەنی پیوەندیدار لە کاتی پێویست دا
ڕاژەکار هەموو ئەو زانیاری و پەڕگانەی بەکاردێنیت بۆ پرۆسەی سەلماندنی کەسی دوای پڕۆسەکە هەمووی دەسڕێتەوە لە ڕاژەکانمان
ئەو زانیاریانەی دەکرێت هاوبەش بکرێن بە لایەنی پەیوەندیار
- ئەگەر هەژمار یان خزمەتگوزاریەکەت بە ناوی شوێنێکی بازرگانی بێت یان کەسی و خۆت خاوەنی نەبیت و کەسی ڕاستەقینە نەبیت
- لە کاتی پابەند نەبوونت بە یاساکانی بەکارهێنان و سەرپێچی کردنیان
- لە کاتی هەبوونی سکاڵای یاسایی لەسەر خزمەتگوزاریەکەت لە لایەنی پەیوەندیدارەوە
جگە لەم هۆکارانە بە هیچ شێوەیەک زانیاری ئێوە هاوبەشی پێناکرێت لەگەڵ هیچ شوێن و کەسێکدا.
پاراستنی مافی کەسی و خزمەتگوزاری
ئێمە لە ڕاژەکار لەگەڵ هەبوونی سکاڵا لەسەر کۆپی ڕایت سەبارەت بە یەکێک لە خزمەتگوزاریەکانت بە ئەرکی خۆمانی دەزانین خزمەتگوزاریەکە بوەستێنین و زانیاری بدەین بە لایەنی پەیوەندیدار
ئەگەر تۆش هەر کارێکی هاوشێوەی ئەوەت بینووە لە خزمەتگوزاریەکانمان دەتوانن سەردانی بەشی هاوکاری بکەن بۆ نووسینی داواکاری یان سکاڵاکانتان ناوەندی هاوکاری.
سڕینەوەی زانیاریە تایبەتەکانت
لە دوای نەمانی خزمەتگوزاریەکەت لە ڕاژەکار دەتوانیت داواکاری بنێریت کە تەواوی هەژمار و زانیاریەکانت بسڕینەوە
پڕۆسەی سڕینەوەی زانیاریەکان لە ماوەی ١-٢ ڕۆژ جێبەجێ دەکرێت و تەواوی زانیاریەکانت دەسڕێتەوە
خۆت دۆمەینت هەیە ؟
کێشە نیە ئەتوانیت تەنیا هۆست بکڕیت یان دەتوانیت بیگوازیتەوە سەر ڕاژەکار و خزمەتگوزاری زیاتر وەدەست بخەیت !