یاساکانی بەشی هاوکاری
ڕاژەکار هاوکاری کڕیارانی دەکات بە چەندین شێوەی جیاواز لە ڕێگای پەیوەندی تەلەفۆنی و تێکت و پۆستی ئەلیکترۆنی و گفتوگۆی ڕاستەوخۆ چەند کارێک هەن کە لە دەرەوەی هاوکاری ئێە دەبن وەک لە خوارەوە ئاماژەمان پێکردووە.
- ڕاژەکار ناتوانێت هاوکاریتان بکات لە کاتی هەبوونی کێشەی سکرێپت و سیستەمی خۆتان.
- ڕاژەکار ناتوانێت هاوکاریتان بکات لە کاتی هەبوونی کێشە لەگەڵ کڕیارانتان.
- ڕاژەکار ناتوانێت هاوکاریتان بکات لە بە دەست هێنانی سیستەم و ڕووکار و زیادکراوی کڕاک کراو
- ڕاژەکار بەرپەرس نیە لە بەسەرچوون و تێکچوونی خزمەتگوزاریەکانی لە دەرەوەی ڕاژەکارن.
ڕاژەکار ناتوانێت لەمانەی سەرەوە هاوکارتان بێت تەنیا دەتوانین پێشنیار بخەینە بەردەستتان بۆ پڕۆژەکانتان
بەهۆی داواکاری زۆرەوە ئێمە پاکێجی هاوکاری تایبەتمان بۆ ئێوە ئامادەکردووە یەکێک لە ستافەکەمان ئامادەی هاوکاری ئێوە دەبن بە شێوەی مانگانە و داواکاری.