Frequently Asked Questions (FAQ)s

Most Asked Questions That Customers Ask Was Answered Below.

Below, a number of many questions have been answered to customers if you have any questions and don't have the answer, contact us and get answers

هۆست کەبەکوردیی پێی دەوترێت خانەخوێ بریتییە لە: خانەخوێنکردنی ناوەڕۆکی ماڵپەر لەسەر ڕاژەکار، پاوانە تایبەتییەکانیشی دەبەسترێتەوە بە ژمارەی ئایپیی تایبەت بە ڕاژەکارەکەوە. بەکورتیی، ناوی دۆمەین، ناوی ئەو ماڵپەرەیە کە تۆ دەینووسی، ئەوەی دەشیبینیت لەسەر ماڵپەرەکە، هەمووی لەسەر ڕاژەکارێک خانەخوێ/هۆست کراوە.

*مەکۆکانی وێبچن

لە ڕاژەکار چەندین پاکێجی جیاواز بەردەستە بۆ خزمەتگوزاری ئێوە ئەگەر پڕۆژەکەتان لە سەرەتا دایە دەتوانن یەکێک لە پاکێجەکانی سەرەتا هەڵبژێرن ئەگەر پڕۆژەکەتان پڕۆژەیەکی گەورەیە و کاری گەورەی بۆ دەکرێت پێویستە پاکێجی سێیەم یان بیر لە کڕینی ڕاژەکاری بچووک بکەنەوە.

چەندین ڕیگا بەردەستە بۆ پارەدانی خزمەتگوزاریەکانت لە ڕاژەکار ڕێگاکانی ئۆنڵاین وەک فاستپەی-پەیپاڵ-کارتی بانکی-کارتی مۆبایل و بیتکۆین هەروەها ڕێگا ئۆفڵاینەکانی وەک گواستنەوەی بانکی و حەواڵە و دەستی لە ئۆفیسەکانمان

پۆستی ئەلیکترۆنی بازرگانی یان ئیمەیڵی بازرگانی ئیمەیڵێکی تایبەتە بۆخۆت یان بە بزنسەکەت کە تایبەتە بە خۆت و تەواو پارێزراوە بۆ نموونە پێویست نیە تۆ [email protected] بەکاربێنیت دەتوانیت [email protected] بەکاربێنیت و ئەوە جۆرێکە لە ئیمەیڵی بازرگانی ئێمە لە ڕاژەکار باشترین و پارێزراوترین جۆرتان بۆ دابین دەکەین بە نرخێکی زۆر گونجاو.

More Questions & More Answers

ئێوە کاری دیزاین دەکەن ؟

بێگومان ئێمە وەک ڕاژەکار چەندین کاری دیزاینی جیاواز دەکەین وەک دیزاینی وێب سایت و دیزاین کردنی وێنە و پۆستەری ڕێکلام و ڵۆگۆ و هەروەها دروست کردنی گشت جۆرەکانی دیزاین و ڕێکلام

ئێوە کاری بەڕیوەبەردنی بزنسەکان دەکەن ؟

ئێمە وەک ڕاژەکار ئەرکی بەڕیوەبەردنی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و شوێنە بازرگانیەکانی ئێوە دەگرینە ئەستۆ بە ستافێکی کارامەی خاوەن ئەزموون

ئێوە کاری پارێزگاری تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەکەن ؟

ئێمە لە ڕیگای ستافە شارەزاکانمان دەتوانین هەژمار و پڕۆژەکانی ئێوە بپارێزین و خاڵە لاوازەکان دیاری بکەین و چارەسەریان بکەین

ئێوە خولتان هەیە ؟

لە ڕیگای ئەکادیمایی ئۆنڵاینی ڕاژەکارەوە چەندین خولی جیاواز دابین دەکەین و لە بواری ئایتی و تەکنەلۆژیا هەروەها مامۆستای تایبەتمان هەیە بۆ خولی تایبەت بۆ ئێوە ئەگەر خوازیار بن

ئێوە کاری چی دەکەن بۆ تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ؟

ئێمە کاری پاراستنی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و گەڕاندنەوە و بەهێزکردنی هەژمارەکانتان دەکەین لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و هەروەها ڕێکلام (سپۆنسەر) و ماڕکیتینگ دەکەین بۆ بزنسەکانتان

گەرەنتی چیتان هەیە ؟

کارەکانمان سەرجەمیان بە گەرەنتی کارکردن و بێکێشەیی و گەڕاندنەوەی پارەیە بۆ ئەوەی دڵنیابن هەڵبژاردنەکەتان دروستە و شوێنێکی دروستان هەڵبژاردووە.

Do you need help?

Wherever you need it, we're ready to help you.
Working days | Sunday to Thursday
Live chat : All the time from 9AM . to 12PM.